Directorate of Media
Post date: Dec 18, 2019 6:24:4 PM
ئەمرۆ ڕێکەوتی (١٨/ ١٢/ ٢٠١٩) هۆبەى كۆمەڵايەتى/ بەڕێوەبەرێتی تەندروستى وسەلامەتی زانکۆمان هەستان بە ڕێكخستنى سيمينارێكی تايبەت به بنياتنانى ژنێکی بەهێزتر بۆ خاتوو (سۆنيا سەردار نوورباقى) پارێزەر له رێكخراوى راسان. ئه م سيميناره بۆ نزيكەى (٣٠) خوێندكارى كچى زانكۆى چەرموو رێكخرا بوو. بابەتەكان جەختى ده كرده وه لەسەر بڕيارى (١٣٢٥) ى ئەنجومەنى ئاسايشى نەتەوه يەكگرتووەكان تايبەت به مافەكانى ژنان و ئاشتى نێودەوڵەتى ساڵى (٢٠٠٠) و متمانه به خۆبوونى ژن و هاوسەرگيرى پێشوەخت ، دەرئەنجامەكانى خراپ به كارهێنانى ئامێرەكانى پەيوەندی كردن و ياساى ژمارە ٦ ى ساڵى ٢٠١١، وه ياساى توندوتيژى خێزانى ژمارە ٨ ى ساڵى ٢٠١١. له سيمينارەكه دا بابەتەكان روونكرانەوە لەگەڵ خوێندكارانى ئاماده بوو, وە دواتر به كراوەيى گفتوگۆی لێوە كرا.