نوێنەری زانکۆی چەرموو لەگەڵ پرۆفیسۆر د. ئاندریاس کریشنینگ کۆبوویەوە
Post date: Feb 05, 2018 9:9:3 AM
ڕۆژی دووشەممە (22/1/2018)کاتژمێر (11) سەر لە بەیانی بەڕێز (د. بارام أحمد) بە نوێنەرایەتی زانکۆمان، لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ ئەڵمانیا لەگەڵ پرۆفیسۆر (د. ئاندریاس کریشنینگ) جێگری سەرۆکی فاکەڵتی زانستە سروشتییەکان و سەرۆکی بەشی کیمیای ئۆرگانیک کۆبوویەوە، وە بە ئامادەبوونی لێپرسراوی ئەکادیمی فاکەڵتییەکە باسمان لە چۆنییەتی هاوکاری و هەماهەنگی کرد بۆ زانکۆکان لەوانە بەشداریکردنی کۆنفرانسەکانی یەکترو ئەنجامدانی خوێندنی دکتۆرا بە شێوەی سپلت ساید، وە هەروەها لە کاتی بوونی زەمالەی خوێندن بەڵێنیاندا ئاگادارمان بکەنەوە تا مامۆستایانمان داواکاری پێشکەش بکەن.