نوێنەری زانکۆی چەرموو بەشداریان کرد لە وۆرک شۆپێک کەلە زانکۆى ڕاپەڕین رێکخرابوو
Post date: Dec 14, 2018 4:14:10 PM
لە ڕۆژانی ۱۱-۱۳ی كانوونی یەکەمى 2018 لە شارى ڕانیە، لەسەر بانگهێشتی دامەزراوەی (TIGRIS) و بە سەرپەرشتی زانکۆی ڕاپەڕین، وەنوێنەری زانکۆمان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان (د. ئومێد قادر حمە أمین) و (م. شاخەوان حارس وادى) بەشداریان کرد لە وۆرکشۆپەکەدا، کەلە ژێر ناونیشانى جێبه‌جێکردنی ECTS له زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستاندا. که به‌شێکه له پرۆسه‌یReform له بواری خوێندنی باڵادا له هه‌رێمی کوردستاندا که له لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه د ه ستی پێکراوه.
وۆرکشۆپەکە بریتی بوو لە تاوتوێکردنی ئامادەکاری زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ بەشداربوون لە سیستەمی بۆڵۆنیا شان بە شانی ۲۸ زانکۆی ئەوروپی و ۲٠زانکۆی وڵاتانی دەرەوەی ئەوروپا.
سیستەمی بۆڵۆنیا کۆکاری و ڕێکەوتنە لەسەر پەیڕەوکردن و هاوتاکاری پێڕەوەکانی ڕشتەکانی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا، ئاسان جوڵەی ئەکادیمى و پیشەیی خوێندکار و هەڵگرانی بڕوانامەی ڕشتەکانی ئەم وڵاتانەیە.
پێشکه‌شکه‌رانی workshop که پێکهاتبوون له به‌ڕێز Marian McCarthy که ته‌جروبه‌یه‌کی زۆر باشی هه‌یه له به‌ڵونیا پرۆسێسدا وه بۆماوه‌ی زیادتر له ده ساڵ لا زانکۆی هاڤارد کاریکردوه له‌و بواره‌دا وه به‌رێز Carlos Machado که که به یه‌کێک له خه‌بیرانی ECTS داده‌نره‌ت له ئه‌وروپادا وه به‌ڕێزJakob Hedderich سه‌رپه‌رشتاری TIGRIS project. به‌شداربوان پێکهاتبوون له نوێنه‌ری زۆربه‌ی زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان.
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی workshop ێکی به‌سوود بوو به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وزانکۆانه‌ی که له‌سه‌ره‌تایی ده‌ستپێکردنی پرۆسه‌که‌دان به‌ڵام بۆ زانکۆیی چه‌رموو چه‌ند خاڵێکی زۆر گرنگی تێدا بوو که له پاش گفتوگۆیه‌کی زۆر‌و وه‌رگرتنی سه‌رنجوو ڕایی خه‌بیره‌کان و وه به‌راورد پێکردنی ئه‌و پرۆسێسه‌ی که له زانکۆی چه‌رموودا جێبه‌جێده‌کرێت له گه‌ڵ مه‌رجه سه‌ره‌کیه‌کانی به‌ڵونیا سیسته‌م له ئه‌وروپادا که ده‌توانم به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له‌م دوو خاڵه‌ی خواره‌وه‌دا ئاماژه‌ی پێبکه‌م
۱- خۆشبه‌ختانه زانکۆی چه‌رموو هه‌نگاوی زۆر سه‌رکه‌وتوانه‌یی ناوه له بواریی ئکرێدیته‌یشن و ۆرکلۆد وه لێرنین ئاوتکه‌مه‌وه که هه‌رسێکیان به پێداویستی سه‌ره‌کیی داده‌نرێن له جێبه‌جێکردنی پرۆسێسه‌که‌دا.
۲- له پاش پێشکه‌شکردنی پریزێنته‌یشنێک له سه‌ر جێبه‌جێکردنی به‌ڵونیا پرۆسێس له زانکۆی چه‌رمودا له لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا شاخه‌وانه‌وه خۆشبه‌ختانه پرۆسێسه‌که بوو به جێگه‌ی سه‌رنجی هه‌ردوو خه‌بیره‌که‌ی بواری به‌ڵونیا پرۆسێس و وه به شێوه‌یه‌کی زۆر باش قبوڵ کراو و به‌ڕێز Jakob Hedderich وتی زانکۆی چه‌رموو ده‌توانێت ببێت به سه‌رچاوه‌ی پرۆسێسه‌که له ناوچه‌که‌دا که ئه‌مه‌ش به یه‌کێک له هه‌ره ده‌ستکه‌وته گرنگه‌کانی زانکۆکه‌مان داده‌نره‌ت که زیادتر سوربون و باوه‌ڕ به‌خۆبونمان پێ ده‌به‌خشێت.
۳- هه‌روه‌کوو به‌شێک له‌و پێشکه‌وتنه له لایه‌ن به‌ڕێز Jakob Hedderich داوامان لێکراوه که ڕیپۆرتێکی تێروته‌سه‌ل ئاماده‌بکه‌ین له‌سه‌ر جیاوازی به‌ڵونیا پرۆسێس وه کلاسیک سیسته‌م له زانکۆکه‌ماندا وه ئه‌و پێشکه‌وتوانه‌ی که به‌ده‌ست هاتوون وه دوایی به‌ڕێزیان له‌گه‌ڵ European union گفتوگۆیی له‌سه‌ر ده‌کات و له ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی ئاگادارمان ده‌کاته‌وه. بۆیه داواکارم له هه‌موو لایه‌ک که به‌شداربن له ئاماده کردنی ئه‌و ڕیپۆرته‌دا.