نوێنەری زانکۆی چەرموو بەشداری نۆهەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی سەندیکای کیمیاوی عێراقی کرد لە بەغداد

Post date: Mar 09, 2019 11:13:26 AM

ئەمڕۆ بەرواری (9/3/2019) بەڕێز (پ.ی.د. بارام أحمد حمەأمین) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی بە نوێنەرایەتی زانکۆ بەشداری کرد لە نۆیەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی سەندیکای کیمیاوی عێراقی بە ناونیشانی (من أجل صناعە کیمیائیە عراقیە مستدامە) لە هۆڵی قورتوبە لە هۆتێل ( مەنسور میلیا) لە بەغدادی پایتەخت. لە پەراوێزی کۆنگرەکەدا نوێنەری زانکۆمان چەندنین پەیوەندی زانستی و کارگێڕی ئەنجامدا لەوانە بینین و چاوپێکەوتنی هەردوو بەڕێزان (د. تغرید النور) (د. ضیاء) لێپرسراوانی کۆمەڵەی کیمیاوی ئەمریکی - پەخشی عێراق، وە هەروەها باسی بەشداری و هاوکاری زانکۆی چەرمووی کرد لەو چالاکیانەی کە کۆمەڵەکەیان لە عێراق ئەنجامی دەدات (American Chemical Society) .