نوێنەری زانکۆی چەرموو بەشداربوو لە مەراسیمی کردنەوەی هۆڵی گەنجان

Post date: Feb 18, 2018 7:1:25 AM

رۆژی (13/2/2018) بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر (د. بارام أحمد) وەکو نوێنەری زانکۆی چەرموو بەشداری کرد لە مەراسیمی کردنەوەی هۆڵی گەنجانی ناحیەی شۆڕش، لەو مەرسیمەدا  بەڕێز وەزیری رۆشنبیری و لاوان بەشداربوو وە دەستپێکی مەراسیمەکە کردنەوەی هۆڵەکە بوو لە لایەن جەنابیانەوە، دواتر قائیمقامی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەرانی ناحیەکانی سنوری چەمجەماڵ بە یاوەری جەنابی وەزیر سەردانی بەڕێوەبەرێتیە جیاجیاکانی قەزاکە کرا.