نرخاندنی هەوڵەکانی زانکۆی چەرموو بۆ سەرخستنی بۆلونیا پرۆسێس لە لایەن وەزارەتی خوێدنی باڵاوە

Post date: Jan 27, 2019 10:16:9 AM

دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری وەزارەتی خوێدنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە نوسراوێکدا لە بەرواری (17/1/2019) کە واژۆی جەنابی وەزیر بەڕێز (د. یوسف گۆران)ی لەسەرە، تیایدا سوپاس و پێزانینی وەزرات ئاڕاستەی زانکۆی چەرموو دەکات بە هۆی خەمخۆری و هەوڵی بەردەوامی زانکۆمان (زانکۆی چەرموو) لە سەرخستنی ستراتیژیەتی وەزرات بۆ پێشخستنی کەرتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی گرنگی زانکۆمان لە بەڕێوەچوون و سەرخستنی وۆرکشۆپی (بۆلونیا پرۆسێس) کە لە بەرواری (10/12/2018) لە شاری هەولێر سازکرا.