ناکرێت لە بیرمان بچێتەوە (WE MUST NOT FORGET)

Post date: Mar 12, 2017 8:8:38 AM

 ئەمە ناونیشانی ووتارێکی بەڕێز خاتوو شێری تالەبانییە سەرۆک و دامەزرێنەری ڕێکخراوی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی و ئابوری Seed foundation لە بڵاوکراوەتەوە لە ماڵپەڕی فەرمی ئەو ڕێکخراوە پاش سەردانی کردنی بەڕێزیان هاوشان لەگەل خاتوو تانیا تەلعەت جێگری ئەو ڕێکخراوە بۆ زانکۆی چەرموو بە مەبەستی هاوکاری و گفتوگۆکردن لەسەر ئاستی پەروەردەی دەروونی و ئەو لایەنانەی کە دەکرێت کاری هاوبەشی تیا ئەنجام بدرێت. لەسەرەتای ووتارەکەیدا خاتوو شێری باسی ئەوە دەکات کە ناتوانرێت بچیتە شاری چەمچەماڵ کە ناسراوە بە پایتەختی شەهیدان و ئەنفال بە بێ سەردانی کردنی مۆنۆمێنی ئەنفال وە نەزانیت کە ئەو کارەسات و تراجیدییایەی بەسەر خەڵکانی ئەو ناوچەیەدا هاتووە چەند کاریگەری زۆری جێهێشتتوە لەسەر باری دەروونی کەس و کار و خانەوادەی شەهید و قوربانیانی ئەنفال، وە باس لەوەدەکات کە کەس و کار و قوربانیانی ئەنفال هیچ فرسەتێکیان بۆ نەرەخساوە بۆ چاودێری کردنیان لە لایەنی 

دەروونییەوە وە هیچ خزمەتێکیان نەکراوە لەو بارەیەوە کە لەهەموو کەس زیاتر پێویستیان پێیەتی لە کاتێدا لێکۆڵینەوەش نییە یان زۆر کەم بەردەستە دەربارەی ئاکام و کاریگەری سلبی توندوتیژی و ستەمی پرۆسەی بەدناوی ئەنفال لەسەر باری دەروونی ئەو خەڵکانە. لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەی خاتوو شێری سوپاسی هەردوو سەرۆکی زانکۆی چەرموو و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی چەرمووی کرد بۆ ڕەخساندنی ئەو دەرفەتە بۆیان بۆ سەردانی کردنی مۆنۆمێنتی قوربانیانی ئەنفال و مۆزەخانەی شەهیدانی جەنگی دژ بە داعش وە وەسفی ئەو مۆزەخانەی کرد بە یەکێک لە مۆزەخانە زۆر کاریگەر و هەرە بەهێزەکان.

(وەرگیراوە لە پەیجی SEED FOUNDATION)

http://www.seedkurdistan.org/we-must-not-forget/