ماوەی پیشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا ماستەر و دکتۆرا درێژ کرایەوە

Post date: Oct 26, 2016 8:26:43 PM

ئاماژە بە نوسراوی وەزارەتی خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستی فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدان ژمارە (16028) لە (26-10-2016)، کە تیایدا هاتووە لەسەر داوای ژمارەیەک لە زانکۆکانی کوردستان بەڕیز وەزیری خوێندنی بالا ڕەزامەندی دا لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی پیشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا، ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان تا کۆتایی دەوامی فەرمی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 31-10-2016 . سەبارەت بە ڕێکەوتی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی و ناردنی ئەنجامەکان و ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان و تانەگرتن و ڕیکەوتی دەستپیکردن بە خوێندن وەک خۆی دەمێنێتەوە بەهەمان ڕێکەوتی دیاریکراو لە گشتاندنی ژمارە 9/14560 لە بەرواری 3-10-2016 هاتووە و گۆرانکاری بەسەردا نایەت.