مامۆستایەکی زانکۆی چەرموو خولێکی بەهێزکردنی زمانی ئینگلیزی بۆ کارمەندانی  بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی سازکرد

Post date: Dec 17, 2019 9:6:17 AM

وتنەوەی خولێکی بەهێزکردنی زمانی ئینگلیزی لە لایەن  بەڕێز (د. ئەرین ‌أحمد)  مامۆستا لە زانکۆی چەرموو بە شێوەیەکی خۆبەخشانە بۆ بەشێک لە کارمەندانیبەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی بۆ ماوەی مانگێک کە لە رۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی

 (١٥/ ١٢/ ٢٠١٩) کۆتایی پێ هات، لە کۆتایی خولەکە بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە بەشداربووانی خولەکەو، ڕێزو سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت سلێمانی بەخشرایە مامۆستای خولەکە لە لایەن عەمیدى مافپەروەر(سالار عبداللە) بەڕێوەبەرى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانییەوە.