مامۆستایانی زانکۆی چەرموو : خزمەتکردنی کچ و کوری شەهیدان ئەرکی سەرشانمانە

Post date: Dec 28, 2016 9:17:9 AM

لە ئێستادا دەوامی فەرمی لە زانکۆی چەرمووو بەشێوەیەکی زۆر باش بەرێوە دەچێت و سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن و رایدەگەیەنن کە بەردەوامین لە خزمەت کردن بە پرۆسەی زانست لە پایتەختی شەهیدان ئەنفاکراوانی کورستان .

دکتۆر هونەر ئەمین راگری کۆلێژی کارگێری گشتی و بەرێوەبردنی سامانی سروشتی ووتی لەوکاتەوەی کە دەوام کراوەتەوە بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2016-2017) مامۆستایان فەرمانبەران و خویندکاران زۆر پابەندن بەدەوامەوە ، پاشان وتی بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەو ناخۆشیانەی کە دەکەوێتە سەرشانی مامۆستا توانیویانە درێژە بەو ئەرکە پیرۆزە بدەن کەدەکەوێتە سەرشانیان ئەوەش خزمەت کردنە بە خوێندکاران وەسەرجەم وانەکان رۆژانەبەشێوەیەکی ریکوپێک بەخوێندکارەکان دەڵێنەوە بۆیە لێرەوە دەستخۆشی تەواو لە مامۆستایان دەکەم ،پاشان ووتی کۆی ئەو کێشانەی کە رووویان لە مامۆستا کردوە هەموویان وەلاناوە روویان کردۆتە هۆڵەکانی خوێندن و خزمەت بە خوێندکاران دەکەن سەبارەت بە دەوامی فەرمانبەرانیش وتی دەسخۆشی لەفەرمانبەرانیش دەکەم کە بەئیشوکارو ئەرکی خۆیان هەستاون کارەکانی خۆیان رۆژانە جێبەجێ دەکەن

هەروەها سەرۆکی بەشی ژمێریاری مامۆستا هەژار عبدالقادر ئاماژەی بەوە کرد کە دەستخۆشی تەواویان هەیە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران کە خۆنەویستانە دەوامی فەرمی دەکەن سەرباری ئەو قەیرانە داراییەی رووی لە هەرێمی کوردستان کردوە پاشان وتی کە شاری چەمچەماڵ تایبەتمەندی خۆی هەیە ئەوەش ئەوەیە کە پایتەختی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستانە بۆیە خزمەتکردنی کەسوکار و کچ و کوری شەهیدان بە ئەرکی سەرشانی خۆمان دەزانین لە ئێستاشدا بەردەوامین لەسەر خۆێندنی ئاسایی خۆمان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2016-2017)

پشتیوان فازڵ وەک یەکێک لە مامۆستایانی کۆلێژی کارگێری گشتی و بەرێوەبردنی سامانی سروشتی رایگەیاند سەرەڕای ئەو بارە ناهەموارو قەیرانە دارییەی بەسەر میللەتەکەماندا هاتووە وەکو ئەرکێکی پێشەیی خۆمان بەردەوامین لەئەرکە پیرۆزەکەمان کە خزمەتکردنە بە خویدنکاران و زانکۆ لە شەرەکەمان ، چونکە زۆرینەی خۆێندکارنمان کەسوکاری شەهید و ئەنفالن لەبەرئەوە شایەنی باشترین خزمەتکردنن.

دەربارەی ئامادەبونی خوێندکاران لە هۆڵەکانی خوێندن کۆسار رفعت کە نوێنەری گشتی خوێندکارانە لە کۆلێژی کارگێری گشتی و بەرێوەبردنی سامانی سروشتی ووتی ئێمە وەک سەرجەم خوێندکارەکان بەردەوامین لە دەوامی ئاسایی خۆمان دەوام لە کۆلێژەکەی ئێمە زۆر ئاساییە و سەرجەم قۆناغەکان دەوام دەکەن هەروەها ووتیشی دەستخۆشی تەواو لەسەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایان دەکەین کە سەرەرای ئەو بارە ناهەموارەی کە رووی لە هەریمی کوردستان کردوە بەڵام دەوامی ئاسایی خۆیان هەردەکەن کە لە پێناو پەرژەوەندی و مافی خۆێندکاران دەستبەرداری مافی خۆیان بوونە .

سەبارەت بە دەوامی مامۆستایان و فەرامانبەران هەرێم عبداللە لێپرسراوی کارگێری و خۆیی لە کۆلێژی کارگێری گشتی و بەرێوەبردنی سامانی سروشتی رایگەیاند کە مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژەکەمان زۆر لە خۆبوردوانە و ماندوونەناسانە بەردەوامن لە دەوامی ئاسایی خۆیان و لە ئێستاشدا دەوامی فەرمی مامۆستایان و فەرمانبەران خوێندکارەکان بە شێوەیەکی زۆر ئاسایی و باش بەرێوەدەچێت ،هەربۆیە دەست خۆشی تەواومان هەیە بۆ سەرجەم فەرمانبەران لە کۆلێژەکەمان .

جێگای ئاماژەپێدانە کۆلێژی کارگێری گشتی و بەرێوەبردنی سامانی سروشتی کە لە (55) مامۆستا و فەرمانبەر و (320) خوێندکار پێکدێت

زانکۆی چەرموو کە لە ساڵی (2014) ەوە لە شاری چەمچەماڵ دامەزراوە و لە کۆلێژی کارگێری گشتی و بەرێوەبردنی سامانی سروشتی و کۆلێژی پەروەردە و کۆلێژی پەروەردەی بنەرەت و سەنتەرێکی توێژینەوەی زانستی پێک دێت