Directorate of Media
Post date: Oct 06, 2017 8:41:4 PM
دوای (٣) ڕۆژ لە کۆچی دوایی مامۆستای کوردایەتی و نەتەوەیی، ئەمرۆهەینی ڕێکەوتی (٦/١٠/٢٠١٧)، تەرمی پیرۆزی سەرۆک (مام جلال) گەیشتەوە خاکی نیشتیمان، لە ڕێورەسمێکی پڕ شکۆ و شایستەدا، بە بەشداری لێپرسراوانی حزبی و حکومی لەسەر ئاستی کوردستان وعێراق و جیهان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری هاونیشتمانیان، تەرمی مام لە شاری سلێمانی و گردی دەباشان بە خاک سپێردرا. ئەنجومەنی زانکۆی چەرموو و مامۆستایان و فەرمانبەران وەکو وەفایەک بۆ ئەو خزمەتانەی سەرۆک (مام جەلال) کە پێشکەشی گەل و نیشتمانی کردوە بە تایبەتی لە بواری زانستی و فیکریدا بەشداربوون لەو ڕێورەسمەدا.