لە ڕۆژی لە دایکبوونی (ولیەم شکسپیر) دا لە زانکۆی چەرموو چالاکییەک ئەنجام دەدرێت

Post date: Apr 22, 2019 10:9:56 AM

سبەی (23/4/2019) مامۆستایان و خوێندکارانی بەشی ئینگلیزی کۆلێژی پەروەردەو زمان هەڵدەستن بە ئەنجامدانی چالاکییەک لە هۆڵی کۆنفرانسی سەرۆکایەتی زانکۆ کاتژمێر (11) ی پێش نیوەڕۆ بە بۆنەی رۆژی لە دایکبوونی گەورە شاعیر و شانۆنامەنووسی جیهانی (ولیەم شکسپیر)، چالاکیەکە چەند بەشێک لە خۆدەگرێت، وەکو نمایشی شانۆیی و پێشکەشکردنی وتار و دیبەیت  لەسەر ژیاننامەی (شکسپییر).