لە زانکۆی چەرموو سیمپۆزیۆمێک دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڕێوەچوو

Post date: Feb 19, 2020 9:33:59 AM

بەڕێوەبەرێتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆی چەرموو بە هەماهەنگی و هاوکاری بەڕێوەبەریەتی تەندروستی چەمچەماڵ/ مەڵبەندی خۆپاراستن- هۆبەی پتەوکردنی هۆشیاری تەندروستی هەستان بە بەڕێوەبردنی سیمپۆزیۆمێکی هۆشیاری لە بارەی (ڤایرۆسی کۆرۆنا).

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (١٩/ ٢/ ٢٠٢٠) کاتژمێر (١٠) لە هۆڵی (پ.د. حمید مجید) لە سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆ وبەڕێزان نوێنەری قائیمقامیەتی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری مەڵبەندی خۆپاراستن و نوێنەری فەرمانگەکانی قەزای چەمچەماڵ و مامۆستایان و خوێندکاران سیمپۆزیۆمی هاوبەشی بەڕێوەبەرێتی تەندروستی و سەلامەتی زنکۆی چەرموو و هۆبەی پتەوکردنی هۆشیاری تەندروستی- مەڵبەندی خۆپاراستنی چەمچەماڵ بەڕێوەچوو.

 سەرەتای سیمپۆزیۆمەکە بە وتەی سەرۆکی زانکۆ دەستی پێکرد، دواتر بە پێی ئەجێندای کاری سیمپۆزیۆمەکە بەڕێز (د. دانا خدر صابر) مامۆستا لە کۆلێژی زانستە کرداری و تەندروستیەکان بابەتێکی لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا پێشکەشکرد و دواتر بەڕێز (د. بڵند ‌أحمد عزیز) پزیشکی پسپۆڕ سیمینارێکی پیشکەشکرد لەسەر ناسینەوەی ڤایرۆسەکە، پاشان بەڕێز (ئەکرەم قادر) بەرپرسی هۆبەی پتەوکردنی هۆشیاری تەندروستی لە مەڵبەندی خۆپاراستنی چەمچەماڵ سیمینارێکی لەسەر ڕێگاکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا پێشکەش کرد، دوای پشویەک دوو سیمیناری تر پێشکەشکران لە لایەن بەڕێز (د. کارزان رفیق صدیق) مامۆستا لە کۆلێژی زانستە کرداری و تەندروستیەکان و بەڕێز (د. زانا حمید محمود) نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێرتێرنەری سلێمانی، لە کۆتاییدا دەرفەت بۆ گەنگەشەکردنی بابەت و سیمینارەکان بۆ ئامادەبووان رەخسێنرا.