لە درێژەی پرۆسەی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی باڵا لە زانکۆی چەرموو ئەمڕۆ تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ پێشکەشکاران بۆ خوێندنی  دکتۆرا ئەنجام درا

Post date: Nov 08, 2016 7:43:39 AM

ئەمڕۆ (٨-١١-٢٠١٦) پرۆسەی تاقیکردنەوەی خوێندنی باڵا ئەنجامدرا لە زانکۆی چەرموو کە کۆمەڵێک لە پێشکەشکاران بۆ خوێندنی باڵا تاقیکردنەوەیان ئەنجام دا بۆ کێبڕکێ لەسەر ئەو کورسییانەی ڕەزامەندی لەسەر درابوو لە لایەن وەزارەتی خوێدنی باڵا و توێژینەوەی زانستیەوە. بەڕێز پرۆفیسۆر د. سەلاح ڕەزا سەعید، سەرۆکی زانکۆی چەرمو سەردانی ناو هۆلەکانی تاقیکردنەوەکەی کرد بۆ لە نزیکەوە چاودێری کردنی پرۆسەکە. جێ ی ئاماژەیە بەڕێزیان سوپاسی ستافی یەکەکانی خوێندنی باڵا و ئەندامانی لیژنەی تاقیکردنەوەکانی کرد کە بەسەرکەوتویی ئەو کارەیان ئەنجام داوە. ئەم پڕۆسەیە  لە میانەی پڕۆژەیەکی هاوبەشدا هاتووە کە لە نێوان زانکۆی چەرموو و دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی ڕێکخراوە، بە مەبەستی دابینکردنی ژمارەیەک لە کورسی ماستەر و دکتۆرا.