Directorate of Media
Post date: Mar 17, 2019 7:37:27 PM
ئەمڕۆ بەرواری (17/3/2019) لەسەر داواکاری زانکۆی چەرموو، بە سەرپەرشتی بەڕێز (د. بارام أحمد حمەأمین) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و بەڕێز (م. شوان محمد أمین) بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی پێشوازیان لە لیژنەی بەرگری شارستانی سلێمانی کرد، دواتر بەشێویەکی مەیدانی سەردانی سەرجەم باڵەخانەکانی زانکۆمانیان کرد بە مەبەستی پشکنینی بتڵی ئاگر کوژێنەوەکان بەشێوەیەکی ستاندارد وە ئاگادارکرنەوەی زانکۆ لە کەموکوڕی بتڵەکان و هۆشدارییان دا بە دانانیان لە شوێنی پێویست.