لیژنەی پێشوازی لە خزمەتی خوێندکارانی تازە وەرگیراو بە نوێنەرایەتی گشتی کۆمەڵەی خوێندکاران لە زانکۆی چەرموو

Post date: Oct 14, 2019 9:56:21 AM

لە دوای ڕاگەیاندنی ناوی خوێندکاران و قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە ڕێکەوتی (8/10/2019)، بەڕێوەبەرێتی گشتی تۆماری زانکۆی چەرموو بە هاوکاری نوێنەرایەتی گشتی کۆمەڵەی خوێندکاران هەستاون بە دروستکردنی چەند لیژنەیەک لە خوێندکاران بۆ پێشوازی لە خوێندکارانی تازە وەرگیراو لە زانکۆمان بۆ ڕایی کردنی مامەڵەکانیان و کارئاسانی کردن بۆیان تا لای لیژنەی فەرمانبەرانی تۆماری گشتی مامەڵەکانیان بۆ بەڕێ بخرێت، بە ناوی زانکۆی چەرمووەوە پیرۆزبایی لە خوێندکارانی تازە وەرگیراو دەکەین و ئومێدی سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین لە خوێندنی زانکۆدا.