لیژنەکانی تەندروستی و سەلامەتی لە زانکۆی چەرموو هۆشیاری زیاتریان پێدەدرێت.

Post date: Mar 28, 2017 6:37:55 AM

رۆژی دووشەمە بەرواری 27-3-2017 بەرێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆی چەرموو سیمینارێکی تایبەتی ئەنجامدا دەربارەی هەڵسەنگاندنی بواری تەندروستی و سەلامەتی لە ریزبەندی نیشتیمانی زانکۆکانی هەرێمدا . 

کۆچەر ادریس بەرێوەبەری بەرێوەبەراتی تەندروستی و سەلامەتی رایگەیاند سیمینارەکە تایبەت بوو بە روونکردنەوەی فۆرمەکانی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی سەرجەم بوارەکانی تەندروستی و سەلامەتی لە زانکۆکاندا وە روونکردنەوەی ئەو بوارانەی کە نمرەیان لەسەر هەژمار دەکرێت و بەرپرسیارێتی سەرجەم ئەو لیژنە و لایەنانە کە پەیوەستن بە بواری تەندروستی و سەلامەتی . 

لە کۆتاییدا دەرفەت بە ئامادەبوان درا بۆ ئەوەى پرسیار و پێشنیارەکانیان بخەنە روو سەبارەت بە تەندروستی و سەلامەتی لە زانکۆ.