له یادی 29 ساڵه‌ی كیمیابارانیدا زانكۆی چه‌رموو هه‌ڵه‌بجه‌ی له ئامێز گرت .
Post date: Mar 08, 2017 11:6:56 AM
راگه‌یاندنی زانكۆی چه‌رموو
له یادی 29 ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا زانكۆی كورستان له شاری سنه كۆنفرانس و كۆریادێكی تایبه‌تی سازكرد .
زانكۆی چه‌رموو وه‌ك هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی و زانستی و ئه‌كادیمی به ره‌سمی به‌شداری ئه‌م كۆریادو كۆنفرانسه‌ی كرد بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رۆژی یه‌كشه‌مه 6/3/2017 وه‌فدێك كه پێكهاتبوو له به‌رێزان پرۆفیسۆی یاریده‌ده‌ر –دكتۆر بارام احمد یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێری و دكتۆر هونه‌ر امین راگری كۆلێژی كارگێری و دارایی و دكتۆر صمد احمد یاریده‌ده‌ی راگری كۆلێژی په‌روه‌رد له زانكۆی چه‌رموو به‌ره‌و شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رێكه‌وتن .
له لایه‌ن به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی زانكۆی كوردستانه‌وه پێشوازی له وه‌فده‌كه‌ی زانكۆی چه‌رموو كرا .
له كۆریاد و كۆنفراسه‌كه‌دا له لایه‌ن دكتۆر فه‌ردین ئه‌خلاقیان تاب سه‌رۆكی زانكۆی كوردستان به گه‌رمی به خێرهاتنی میوانه‌كان و وه‌فدی زانكۆی چه‌رموو و زانكۆی هه‌ڵه‌بجه كرا .
هه‌ر له كۆنفراسه‌كه‌دا دكتۆر صمد احمد له زانكۆی چه‌رموو توێژینه‌وه‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد به ناونیشانی ( تراژیدیای هه‌ڵه‌بجه .. هه‌وڵێك بۆ ناسینی به‌عسیزم)
له دانیشتنی دووه‌مدا دكتۆر بارام احمد یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێری وتاریكی پیشكه‌ش كرد و هیوای خواست كه په‌یوه‌ندی زانستی و ئه‌كادیمی و كه‌لتوری و نه‌ته‌وه‌یی له نێوان زانكۆی چه‌رموو و زانكۆی كوردستان له ئێستادا پته‌وتر بكریت .
پاشان دكتۆر هونه‌ر امین راگری كۆلێژی كارگێری و دارایی بابه‌تێكی پێشكه‌ش كرد به ناونیشانی (هه‌ڵه‌بجه و تاوانی جینۆساید له یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا )
هه‌ر له كۆنفراسه‌كه‌دا چه‌ندین بابه‌ت تر سه‌باره‌ت به 29 ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی پێشكه‌ش كرا .