Directorate of Media
Post date: Mar 01, 2017 12:13:17 PM
راگه‌یاندنی زانكۆی چه‌رموو
رۆژی 1-3-2017 به هاوكاری زانكۆی چه‌رموو، كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان یه‌كه‌مین ڤیستیڤاڵێكی هونه‌ری سازكرد له هۆڵی شاكر فه‌تاح كه یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێری و راگری كۆلێژه‌كان و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و ژماره‌یه‌كی زۆری خوێندكار ئاماده‌ی یه‌كه‌مین ڤیستیڤاڵێكی هونه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران كوردستان بوون.
دكتۆر بارام ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێری رایگه‌یاند زانكۆی چه‌رموو به خۆشحاڵیه‌وه ئه‌م ڤیستیڤاڵه هونه‌رییه‌ی رێكخستووه بۆ خوێندكاران تاكو ببێته ده‌رفه‌رتێك بۆ ده‌رخستنی توانا‌و به‌هره‌كانی خوێندكاران پاشان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌رده‌وام ده‌بین له ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره چالاكیانه له زانكۆدا .
دواتر سۆران نسرالدین لێپرسراوی لقی چه‌مچه‌ماڵی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان رایگه‌یاند وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بین له خزمه‌ت كردنی خویندكاران و ره‌خساندی ده‌رفه‌تی باشتر بۆ ده‌رخستنی توانا و لێهاتووی خوێندكاران .
هه‌ر له ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا حه‌وت ده‌قی شعری دوو كورته فیلم به ناونیشانی( ژیانی پێشمه‌رگه و بازنه ) و هه‌روه‌ها پێشكه‌شكردنی چه‌ن پارچه موسیقایه‌ك له لایه‌ن خوێندكارانه‌وه پێشكه‌شكرا .
دواتر خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرا به‌و كه‌سانه‌ی هاوكاری ڤیستیڤاڵه‌كه كردووه.