شانۆیی نمایش ناکرێت نمایش کرا لە زانکۆی چەرموو

Post date: Feb 22, 2017 9:57:9 AM

رۆژی 22-2-2017 بە هاوکاری زانکۆی چەرموو ، بەرێوەبەرێتی رۆشنبیری هونەر لە چەمچەماڵ (شانۆیی نمایش ناکرێت) نمایش کرد شانۆییەکە کە لە کەمپی زانکۆی چەرموو بەرێوە چوو ژمارەیەکی  زۆری خوێندکار و مامۆستا تێدا بینەری بوون .

دکتۆر بارام ئەحمەد راگری کۆلێژی پەروەردە بەوەکالەت رایگەیاند ئیمە لە زانکۆی چەرموو بە پێی توانا سەرجەم کارە زانستی و ئەدەبی و هونەری و وەرزشییەکان ئەنجادەدەین ئەم گروپە شانۆییەی ئەمرۆش کە توانیان شانۆیی نمایش ناکرێت نمایش بکەن توانیان کارێکی جوان پێشکەش بکەن بۆیە دەسخۆشی تەواومان هەبە بۆ بەرێوەبەرێتی رۆشنبیری هونەر لە چەمچەماڵ .

مامۆستا ئاکۆ حمە خسرەو لێپرسراوی بەشی چالاکییەهونەرییەکان لە زانکۆی چەرموو رایگەیاند ئەنجامدانی ئەم جۆرە چالاکییە هونەریانە لە ناو کەشی زانکۆدا ، زانکۆ جوانتر دەکات چونکە زانکۆهەمیشە کایەی پێشخستنی هونەری و ئەدەبی و زانستی بوە بۆیە دەستخۆشی لەم گروپە جوانە دەکەم کە توانیان شانۆیەکی باش پێشکەش بکەن هەروەها وتی لە ئایندەشدا چەندین کاری هونەری دیکەمان بەرێوەیە و لە ناو زانکۆدا ئەنجامی دەدەین . 

 

جیگای ئاماژە پێدانە زانکۆی چەرموو بەردەوامە لە ئەنجامدانی کاروچالاکیە هونەری و وەرزشی و ئەدەبییەکانی .