شاندەکەی زانکۆی چەرموو بڕوانامەی بەشداربوونیان پێدرا لە لایەن زانکۆی (کاشان)ی وڵاتی ئێران

Post date: Feb 03, 2019 6:8:54 PM

پاش تەواو کردنی (3) رۆژی چڕوپڕ لە زانیاری لەسەر کۆمەڵێک ئامێری شیکاری کیمیایی و فیزیایی لە زانکۆی (کاشان)ی وڵاتی ئێران، ئەمڕۆ (3/2/2019) لە مەراسیمێکدا بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرا بە بەڕێزان (د. بارام أحمد حمە أمین) و (عدنان عودل) لێپرسراوی ئامێرەکانی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆمان. بەڕێز (د. مهدی دشتبزورگ) بە شاندی زانکۆمانی راگەیاند بە رەسمی  وەفدێکی زانکۆتان (زانکۆی چەرموو) بانگهێشت دەکەین بۆ ئەنجامدانی نامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوو زانکۆدا و پرۆژەی وەرگرتنی خوێندکاران بە (دۆال دیگری) خستە بەرنامەیانەوە بۆ هەموو عێراقیەک، هەروەها ئاسانکاری نیشاندا بۆ بەشداربوونی مامۆستاو توێژەرانمان لە خولی هاوینە لە زانکۆی ناوبراو بە مەبەستی ئەنجامدانی توێژینەوەی هاوبەش و شاندی زانکۆمان سوپاسی کردن بۆ هەموو پێشنیارەکانیان.