شاندێکی زانکۆی چەرموو بەشداری وۆرشۆپێکی نێودەوڵتی کرد لە زانکۆی( کاشان)ی وڵاتی ئێران

Post date: Feb 01, 2019 12:12:13 PM

ئەمڕۆ بەرواری (1/2/2019) شاندێکی زانکۆی چەرموو بە سەرۆکایەتی بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر (د. بارام أحمد) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و ئەندامێتی بەڕێز (عدنان عودل) بەشداریان کرد لە وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی زانکۆی کاشان لە وڵاتی ئێران، کە دەیان زانکۆی عێراقی و ئێرانی بەشداربوون تێیدا و ماوەی (5) رۆژ دەخایەنێت، مەبەستی بەشداری وەفدەکەی زانکۆمان بریتی بوو لە  زیاتر ناساندنی زانکۆو ئەنجامدانی توێژینەوەو کاری زانستی لەگەڵ زانکۆکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و بە تایبەت لەگەڵ زانکۆکانی وڵاتی ئێران، جێگەی باسە زانکۆی کاشان رانکی دەیەمینە لە وڵاتی ئێران و (1200)ە لە جیهان.

هەر لە میانی سەردانکەیاندا شاندی زانکۆمان لە شاری سنە لە لایەن بەڕێز (د. عوسمان عەزیزی) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کوردستان - سنە  بەڕێز (د. عبداللە حسن زادە) پێشوازی گەرمیان لێکرا و جەختکرایەوە لە ئەنجامدانی کۆنفرانسە هاوبەشکەی نێوان زانکۆی کوردستان - سنە و زانکۆی چەرموو و زانکۆی جیهان وە بەردەوامی پرۆژەی وەرگرتنی پۆست دکتۆرا و کاری زانستی هاوبەش.