سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە سنە: زانکۆی چەرموو بە تەمەنێکی کەمەوە خزمەتێکی زۆری کردووە

Post date: Feb 05, 2017 1:28:9 PM

لە سەردانێکدا بۆ زانکۆی چەرموو سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە شاری سنەی ووڵاتی ئێران و وەفدێکی یاوەری سەردانی  زانکۆی چەرموویان کردو لەلایەن سەرۆکی زانکۆی چەرموو و یاریدەدەرانی سەرۆکی  زانکۆو راگرانی کۆڵیژەکان و ژمارەیەک لە مامۆستایان بەخێرهاتنی وەفدەکە کرا .

لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیاندا سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی چەرموویان بەسەرکردەوە لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ، لەلایەن سەرۆکی زانکۆی چەرمووە گرنگی ئەم سەنتەرەیان بۆ خرایە روو.

دواتر سەردانی کوڵێژی پەروەردە و کولێژی کارگێری گشتی و بەرێوەبردنی سامانی سروشتىیان کرد و سەرجەم بەشەکانی هەردوو کۆلێژیان بەسەرکردەوە دواتر لە سیمینارێکدا  وەفدەکە  باسی خوێندنی بۆ ئامادەبوان خستە روو لە ووڵاتی ئێران.

دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا پرۆفیسۆر دکتۆر صلاح رەزا سعید سەرۆکی زانکۆی چەرموو رایگەیاند کە پێشتووتر پرۆتۆکۆڵی هاوبەشمان واژۆ کردوە لەگەڵ زانکۆی کوردستان لە سنە ئەم سەردانەش بۆ بەردەوامی دانە بەو پەیوەندییەی هەمانە راشیگەیاند کە ووڵاتی ئێران هەمیشە هاوکار و پشت و پەنامان بووە لەسەرجەم بوارەکاندا .

دواتر دکتۆر فەردین ئەخلاقیان سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە سنە لە کۆنگرە رۆژنامەنوسیەکەدا رایگەیاند کە زانکۆی چەرموو بە تەمەنێکی کەمەوە  توانیویەتی خزمەتێکی بەرچاوی هەبێت لە بەرەو پێشخستنی زانست لە سنوری زانکۆکانی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمدا بۆیە ئومید دەکەین زیاتر بەرەوپێش بچێت ئێمەش هەمیشە هاوکاری تەواوییان دەبین .

دواتر سەرۆکی زانکۆی کوردستان لەسنەو وەفدی یاوەری سەردانی مۆنۆمێنتی ئەنفالیان کردوو لەلایەن بەڕێوەبەری مۆنۆمێنت و فەرمانبەرانەوە پێشوازی گەرمیان لە وەفدە کرد و سەرجەم بەشەکانی مۆنۆمێتیان بەسەرکردەوە .