سەرۆکی زانکۆی چەرموو لەگەڵ ستافی مامۆستایان کۆبووەوە

Post date: Jan 12, 2020 3:2:49 PM

ئەمڕۆ رێکەوتی (١٢/ ١/ ٢٠٢٠) بەڕێز (پ.د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆ لە هۆڵی کتێبخانەی کەمپی بناری مەقان لەگەڵ ستافی مامۆستایانی زانکۆمان کۆبووەوە, مەبەستی سازکردنی کۆبوونەوەکە دەستخۆشی و سوپاس کردنی سەرجەم ستافی مامۆستایان و فەرمانبەران و بوو لە پای بەرەو پێشبردنی رەوتی زاست و پرۆسەی ئەکادیمی لە زانکۆی چەرموو, سەرۆکی زنکۆ جەختی کردەوە کە ئەم بەرەوپێشچوونەی زانکۆی چەرموو بە هیمەتی هەموو لایەک بووە, تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە باسکردن بوو لە بەرنامەرێژی و پلان دانان بۆ ساڵی ئایندە کە چۆن بتوانین زانکۆمان زیاتر بەرەوپێش ببەین, دوای ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ریزبەندی نیشتیمانی زانکۆکانی راگەیاند زانکۆی چەرموو لە گروپی (C)دا ریزبەندی دووەمی وەرگرتبوو.