سەرۆکی زانکۆی چەرموو سەردانی بەڕێز (د. کەمال مەزهەر)ی کرد لە ئەڵمانیا

Post date: Feb 25, 2019 6:48:28 AM

بەرواری (24/2/2019) بەڕێز پرۆفیسۆر (د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆی چەرموو سەردانی مێژوونووس و لێکۆڵەرو روناکبیری گەورەی کورد پرۆفیسۆر (د. کەمال مەزهەر)ی کرد لە شاری (بۆن)ی وڵاتی ئەڵمانیا بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە تەندروستی بەڕێزیان کە ماوەیەک پێش ئێستا تەندروستی تێکچوبوو, هیوای چاک بونەوە تەندروست باشی بۆ خواست, کە بەڕێزیان لە ئێستادا چارەسەر وەردەگرێت.