سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە قایمقامی چەمچەماڵ کرد

Post date: Sep 10, 2018 6:25:44 AM

بەرواری (5/9/2018) بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پرۆفیسۆر (د. صلاح رضا سعید) و (د. بارام أحمد) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ پێشوازیان لە بەڕێز (رەمک رەمەزان) قایمقامی چەمچەماڵ کرد لە کەمپی بناری بانی مەقان، مەبەستی سەردانی قایمقامی چەمچەماڵ بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون  بوو لە پرۆژەی دروستکردنی سەنتەری جینۆسایدی زانکۆی چەرموو کە ئێستا لە بواری جێبەجێ کردندایە، هاوکات دەستخۆشی لە مامۆستایان و کارمەندانی زانکۆ کرد کە هەستاون بە چاککردنەوەی کورسیە شکاوەکان و دووبارە سوود وەرگرتن لێیان. هەمان رۆژ بەڕێز سەرۆکی زانکۆو بەڕێز قایمقام سەردانی سەنتەری (ڕێدین)یان بۆ چارەسەرکردنی منداڵانی ئۆتیزم کرد .