سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە شاندێکی زانکۆی کوردستان کرد

Post date: Jul 16, 2018 10:7:30 AM

بەرواری (11/7/2018) بەڕێز پرۆفیسۆر (د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆی چەرموو بە یاوەری بەڕێزان (د. بارام أحمد) و (د. ئومێد قادر) و (م. کاوە حمە شریف) پێشوازیان لە شاندێکی زانکۆی کوردستان لە سنە کرد، شاندەکەی زانکۆی کوردستان پێکهاتبوون لە بەڕێزان (د. فەردین أحلاقیان) سەرۆکی زانکۆ و بەڕێز (د. عوسمان عەزیزی) جێگری سەرۆکی زانکۆ و بەڕێز (د. عەبدوڵای حەسەن زادە) لێپرسراوی پەیوەندیە نێودەڵەتییەکان، لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی هاوکاری نێوان زانکۆی چەرموو زانکۆی کوردستان کرا  لە پێشخستنی بواری زانستی و گۆڕینەوەی کورسی خوێندن و بەرەو پێشبردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا کرا.