سەرۆکی زانکۆ پرۆژەکانی کەمپی بناری بانی مەقانی زانکۆی بەسەر کردەوە

Post date: Sep 08, 2019 6:34:40 PM

ئەمڕۆ بەرواری (8/9/2019) بەڕێز (پ.د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆ بە یاوەری بەڕێز (پ.ی.د. بارام أحمد حمەأمین) یاریدەدەری سەۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی وبەڕێز (د. بەختیار کمال عزیز) ڕاگری کۆلێژی زانستە کرداری و تەندروستیەکان سەرجەم پرۆژەکانی کەمپی بناری بانی مەقانیان بەسەر کردەوە کە لە ئێستادا لە بواری جێبەجێ کردندان، کە خۆی دەبینێتەوە لە باڵەخانەیک و سیاجی حەرەمی زانکۆو شەقامێکی سەرەکی کە بە ناو زانکۆدا دەڕوات.  تەواو بوونی ئەم پرۆژانە کەلێنێکی گەورەی زانکۆ پڕدەکاتەوە کە ئەویش نەبوونی بینای پێویستە، کە وا بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواو بکرێت.