سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ بۆردی باڵای سەنتەری جینۆساید کۆبووەوە

Post date: Jul 02, 2018 7:22:18 AM

بەرواری (27/6/2018) بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پرۆفیسۆر (د. صلاح رضا سعید) لەگەڵ بۆردی باڵای سەنتەری جینۆساید کۆبووەوە، لە کۆبونەوەکەدا بە شێوەیەکی گشتی باس لە کارو چالاکییەکانی سەنتەرەکە کرا لە داهاتوودا، دواتر لە لایەن ئەندامانی بۆردەوە بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی سەنتەرەکە و چۆنیەتی خزمەتکردنی سەنتەرەکە لە بواری جینسایدو ئەنفالی گەلی کورد.

دواتر جەخت کریەوە  لەسەر دروست کردنی چەند بۆردێک بۆ زیاتر خزمەت کردنی سەنتەرەکە وەکو  (بۆردی هەمیشەیی سەنتەر، بۆردی ڕاوێژکاری خۆبەخشی، بۆردی راوێژکاری زانکۆیی). پاشان چەندین تێبینی و سەرنج لەلایەن ئەندامانی بۆردەوە خرانەڕوو لەسەر چۆنیەتی کۆکردنەوەی زانیاری و بەڵگەنامەکانی بواری جینۆسایدی گەلی کورد.