سەرۆکی زانکۆ بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەک دەدات بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە بەشی کوردی .
Post date: Sep 30, 2020 1:42:47 PM
رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (٢٨-٩-٢٠٢٠) لەسەر فەرمانی بەڕێز (پ.د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆی چەرموو کۆبوونەوەیەکی (ئەنجومەنی بەشی کوردی) لە کۆلێژی پەروەردە و زمان رێکخرا.
مەبەست لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆ و راوێژ کردن بوو لەسەر بڕیاری هەڵپەساردنی بەشی کوردی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١) و کردنەوەی بەشەکە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢١ - ٢٠٢٢) بە گۆڕانکاری و نوێکردنەوەی بەشی کوردی بە شێوەیەکی هاوچەرخ, وەک چۆن لە زانکۆ پێشکەوتووەکانی دنیادا خزمەت بە زمانی دایک دەکرێت. پێشووتریش لەلایەن سەرۆکی زانکۆوە بڕیاری پێکهێنانی لیژنیەک درا بە ناوی (ئەنجامدانی گۆڕانکاری و ئامادەکرنی پڕۆپۆزڵ) .