سەرۆکایەتی زانکۆ لەگەڵ فەرمانبەران کۆبووەوە

Post date: Feb 28, 2018 8:52:25 AM

رۆژی یەک شەممە بەرواری (٢٥/٢/٢٠١٨) بەڕێز سەرۆکی زانکۆ (پرۆفیسۆر. د. صلاح رضا) و بەڕێز (د. بارام أحمد) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروبارای کارگێڕی و دارایی و بەشێک لە بەڕێوەبەرەکان لەگەڵ فەرمانبەران کۆبووەەوە، لە کۆبوونەوەکەدا سەۆکی زانکۆ باسی لە بەرەوپێشچوونەکانی زانکۆ کرد کە بەم ماوە کورتە بە دەسیهێناون کە هەمووان بەشدارن لەم دەسکەوتەداو هەروەها باسی لەم سەردانەی هەفتەی ڕابردووی بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵای کرد و باسی لە کردنەوەی سەنتەری جینۆسایدی کرد کە ئەمەیش دەسکەوتێکی گرنگی زانکۆیە، لە بەشێکی تری وتەکانیدا سەۆکی زانکۆ جەختی کردەوە کەهەر گرفت و کێشەیەک دروست بوو پێشوەخت لە ڕێگەی بەرێوەبەرێتیە پەیوەندیدارەکانەوە ئاگادارمان بکەنەوە تا چارەسەری پێویستی بکەین. دواتر فەرمانبەران بۆچوون و سەرنجەکانی خۆیانیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی زانکۆ کرد.