Directorate of Media
Post date: Jul 11, 2018 9:19:42 AM
بەرواری (10/7/2018) بەڕێز (د. ئومێد قادر) ڕاگری سەنتەری توێژینەوەی زانستی و سەرپەرشتیاری پرۆگرامی فاوندەیشن بۆ ساڵی یەکەمی خوێندنی زانکۆیی لەگەڵ بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی جەمچەماڵ و مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی سەر بە پەروەردەی چەمچەماڵ کۆبویەوە، ئامانج لە کۆبونەوەکە ڕونکردنەوەبوو لەسەر سیستمی بولونیا. لە بەشێکی تری کۆبونەوەکە باس کردن بوو لە چۆنیەتی کردنەوەی خولی بێ بەرامبەر بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بنەڕەتی لە بینای فاوندەیشنی زانکۆمان ، کە ىڕیاردرا ناونوسین لە خوێندنگاکانەوە بێت و خولەکە (3) رۆژ لە هەفتەیەکدا بێت بۆ ماوەی (2) کاژێر.