سەرپەرشتیاری فاوندەیشنی زانکۆمان سەردانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی چەمچەماڵی کرد

Post date: Jul 03, 2018 7:5:46 AM

بەرواری (2/7/2018) بەڕێز (د. ئومێد قادر حمەأمین) ڕاگری سەنتەری توێژینەوەی زانستی و سەرپەرشتیاری پرۆگرامی فاوندەیشن بۆ ساڵی یەکەمی خوێندنی زانکۆیی سەردانی  بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی چەمچەماڵی کردو لەلایەن بەڕێز (م. جیهانگیر محمد) پێشوازی لێکرا. بمەبەستی سەردانەکە گفتوگۆکردن بوو  دەربارەی سیستمی (بۆلونیا) و پرۆگرامی فاوندەیشن کە لە زانکۆمان پەیڕەو دەکرێت و هەروەها پێدانی زانیاری بە  خوێندکارانی پۆلی (12) سنوری پەروەردەی چەمچەماڵ. لە کۆبونەوەکەدا ئەم تەوەرانەی خوارەوە تاوتوێ کرا.

1- پێشکەشکردنی سیمینارێک لەلایەن زانکۆی چرەمووەوە بۆ خوێندکارانی پۆلی (12)  دەربارەی سیستمی بولونیا کە لە زانکۆمان پەیڕەو دەکرێت کە ئامنج لێی ئاشنا کردنی خوێندکارانە بەم سیستمە.

2- کردنەوەی خولی زمانی  ئینگلیزی وەکو ڕێبەرییەک بۆ خوێندکارانی پۆلی (12)ی سنوری پەروەردەی چەمچەماڵ لەلایەن زانکۆی چەرمووەوە، کە ئامانج لەم خولە بەرزکردنەوەی ئاستی توانستی زمان و ئاستی زانستی خوێندکارە کە لەلایەن مامۆستای پسپۆڕو بە تواناوە بۆ ماوەی (1) مانگ دەوترێتەوە.

3- کردنەوەی خولی زمانی ئینگلیزی بۆ خوێندکارانی پۆلی دووەمی بنەڕەتی لە لایەن زانکۆ چەرمووەوە کە ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو هەماهەنگیە دێت کە زانکۆی چەرموو لەگەڵ پەروەردە دێت، کە زانکۆی چەرموو ئەم خولانە بە گرنگ و پێویست دەزانێت چونکە زانکۆو پەروەردە دوانەیەکی لێک دانەبڕاون.