سەردانیکردنی خوێندکارانی بەشی کوردی بۆ باخچەی ساوایانی شۆڕش

Post date: May 07, 2018 6:24:21 AM

بەرواری (2/5/2018)  مامۆستایانی وانەی (Volunteer) بەڕێزان (م. سەروەر محمد) و (م. علی دلاوەر) سەردانێکیان بۆ خوێندکارانی فاوندەیشنی زانکۆمان بەشی کوردی رێکخست بۆ باخچەی ساوایانی ناحیەی شۆڕش, ئامانج لەو سەردانە شارەزایی و بەرچاوڕوونی خوێندکاران لە باخچەو چۆنییەتی مامەڵەکردن بوو لەگەڵ منداڵانی باخچەدا, هەر لە میانەی سەردانەکەدا خوێندکاران هەستان بە پێشکەشکردنی دوو وانەی تەندروستی و پەروەردەیی بۆ منداڵان و سازکردنی شانۆگەرییەک بۆیان, دواتر شیرینیان بەسەر منداڵاندا دابەشکرد, کە مایەی دڵخۆشی منداڵانی باخچەکە بوو.