سەردانیکردنی بەشی فیزیای فاوندەیشنی زانکۆ بۆ باخچەی ساوایانی لەتیف هەڵمەت

Post date: Apr 29, 2018 8:37:7 AM

هەفتەی رابردوو بەشی فیزیای فاوندەیشنی زانکۆمان بە سەرپەرشتی مامۆستایانی وانەی (Volunteer) بەڕێزان (م. سەروەر محمد , م. علی دلاوەر)سەردانی باخچەی ساوایانی (لەتیف هەڵمەت) یان کرد لە چەمچەماڵ, ئامانجی سەردانەکە شارەزابوونی خوێىدکاران بوو لە کاری مامۆستایانی باخچەکان و فێرگە تایبەتەکان و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵاندا, هەر لە میانەی سەردانەکەیاندا خوێندکاران هەستان بە پێشکەشکردنی دوو وانەی تەندروستی و پەروەردەیی بۆ منداڵان, پاشان پێشکەشکردنی شانۆگەرییەک بۆیان, دواتر خواردن و شیرینیان بەسەر منداڵاندا دابەشکرد. کە بووە هۆی دڵخۆشکردنی منداڵانی باخچەکە.