سەردانی ڕێکخراوی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، پەروەردەیی و ئابووری Seed Foundation بۆ زانکۆی چەرموو

Post date: Feb 19, 2017 8:28:53 PM

رۆژی یەکشەمە بەرواری 19-2-2017 خاتوو شێری کرام تاڵەبانی دامەزرێنەر و دامەزرێنەر و سەرۆکی رێکخراوی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی و ئابوری (Seed foundation) لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەو ڕێکخراوە بەڕێز خاتوو تانیا طلعت گلی زانکۆی چەرمویان بەسەرکردەوە لەلایەن سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لێکرا. لەو کۆبوونەوەیە سەرۆکی رێکخراوەکە باسی هاوکاری و پرۆژەی هاوبەش کرا لە نێوان هەردوولادا بۆ خزمەت کردنی خەڵکی کوردستان، وە دەڤەری چەمچەماڵ لە بواری کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی و ئابوریدا و هاوکاری کردنی ئەو ڕێکخراوە لە ڕاهێنانی ستافی تایبەت بۆ ئەو بوارە. دواتر سەردانی مۆنۆمێنتی ئەنفالیان کرد و سەرجەم بەشەکانی مۆنۆمێنتیان بەسەرکردەوە بۆ ئاشنابوون بەو کارەساتانەی بەسەر گەلی کوردستان بە گشتی و خەڵکی ناوچەکەدا هاتووە بەتایبەتی.