سەردانی وەفدی زانکۆی هەڵەبجە بۆ زانکۆی چەرموو بەمەبەستی هاوخەمی و پشتیوانی

Post date: Oct 04, 2017 9:56:51 PM

دوای ئەوەی ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی (١/١٠/٢٠١٧)، ئاگر لە کۆلێژی پەروەردە و زانستە سروشتییەکانی زانکۆمان کەوتەوە و بووە هۆی گەیاندنی زەرەر و زیانێکی زۆر بە تاقیگەکانی زانکۆمان. ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی (٣/١٠/٢٠١٧) وەفدێکی زانکۆی هەڵەبجە بە سەرۆکایەتی ( م.ی. سەرکێو صلاح) ڕاگری کۆلێژی زانستی زانکۆی هەڵەبجە و بە هاورێیەتی بەڕێزان (م.ی. سەرخێڵ حمە طاهر، م.ی. فەرەیدون والی و م.ی ڤیان جمال) سەردانی زانکۆی چەرموویان کرد، سەرەتا وەفدەکە زۆر بە گەرمی لەلایەن بەرێز پرۆفیسۆر (د. صلاح رضا) سەرۆکی زانکۆ و بەرێزان یاریدەدەرانی زانکۆ (د. شوان کمال ) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و (د. بارام احمد) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و بەرێز (د. علی وهاب) ڕاگری کۆلێژی پەروەردە و زانستە سروشتییەکان بەخێرهاتن کران، دواتر سەرۆکی زانکۆمان پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی بەڕێز (د. تحسین عبدالکریم) وەک سەرۆکی نوێ ی زانکۆی هەڵەبجە ئاراستەی وەفدەکە کرد. هەر لەو دانیشتنەدا، سەرۆکی زانکۆ باسێکی کورتی لەسەر کارو چالاکییەکانی زانکۆی چەرموو خستەڕوو، پاشان بە ووردی باسی لە هۆکار و زیانەکانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی تاقیگەکانی زانکۆمانی کرد، لە بەرامبەردا بەرێز (سەرکێو صلاح) وێرای دڵتەنگی و هاوخەمی بۆ ڕووداوەکە، ئامادەیی هەموو هاوکاریەکی بۆ زانکۆی چەرموو دەربڕی و بەڵێنی پشتیوانی کردنی بۆ زانکۆمان دووپات کردەوە لە قەرەبووکردنەوەی زیانەکان بە ئامانجی بەردەوامبوونی پرۆسەی خوێندن لە زانکۆی چەرموو، سەردانی وەفدی زانکۆی هەڵەبجە لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی زانکۆمانەوە بەرزنرخێنراو سوپاسی هاوسۆزی و پشتیوانی زانکۆی هەلەبجە کرا. دواتر وەفدەکە سەردانی شوێنی کارەساتەکەیان کردو جەخت لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی یەکتر کرایەوە.

زانکۆی هەڵەبجە