سەردانی نوێنەری زانکۆی چەرموو بۆ زانکۆی زنجان و زانکۆی کوردستان-سنە

Post date: Nov 27, 2017 8:38:44 AM

لە مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ بەڕێز سەرۆکی زانکۆی تحصیلاتی  تکمیلی زانسته بنه ڕه تیەکان له زنجان ناسراو (www.isabsac.ir( ISABS) ) داوەتنامەی فەرمیان نارد بۆ سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو بەمەبەستی بەشداریکردن لە یادی ٢٥ ساڵەی زانکۆکەیان و بەڕێز د.بارام آحمد حمەآمین بە نوێنەرایەتی زانکۆمان لە ڕوژی پێنج شه ممه ڕێکەوتی 23 /11 / 2017) بەشداری ئەویادەی کرد، کە تیایدا جێگری سةرۆک کۆماری ئێران و نوێنەری رەهبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و پارێزگاری شاری زنجان و کۆمەلێک کەسانی دیار و ئەکادیمیستانی ئێران تیایدا بەشداربوون. 

به ڕێزان سه رۆکی زانکۆ پڕۆفیسۆر د.بابک کریمی و پرفیسۆر د.یوسف سه‌بوتی دامه زرێنه ر و سه رۆکی‌پێشووی زانکۆکه به گەرمی به خێرهاتنی به ڕێزیانیان کرد و دوباره جەختیان کرده وه له و رێکەوتنامه زانستییەى نێوان هه ردوو زانکۆ وه ئامادەیی خویان ده ربڕی بۆ هاوکاریکردنی خویێدکارانی خوێندنی باڵا (ماسته ر و دکتۆرا) به مەبەستی ئەنجامدانی کاری پراکتیکی نامەکانیان. له کۆتایی مه راسیمه که دا دیاری زانکۆی ناوبراویان به خشی به د.بارام احمد. لە درێژەی سەردانی بە ڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ ( د.بارام احمد) ، بە ڕێزیان سەردانی (زانکۆى کوردستان) ی کرد لە شاری سنە و لەلایەن بەڕێزان سەرۆکی زانکۆ ( د.فەردین ئەخلاقیان) و لێپسراوی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان ( بەڕێز د.عبدالله حسنزادە) وزۆرێک لە مامۆستا و سەرۆک بەشەکانەوە بە خێرهاتنی کرا. پاشان سەردانی ئەو بەشانەی کرد کە خوێندکاری زانکۆی چەرمووی تێدا بوون بە خوێندکاری ماستەر و دکتۆرا تا لە نزیکەوە بە دواداچوون بکات لەسەر ڕەوتی خوێندنیان و پێداویستیان و خۆشبەختانە بەشەکانیان لێیان رازیبوون و بەشێوەیەکی بەرچاوو خوێندنەکەیان بەرەوپێش چووە ، هەروەها بەڕێزیان بەشداری مەراسیمی بەخشینی بروانامە و دیاری ڕێزلێنانی کرد بە کۆمەڵێک لە خوێندکارانی دکتۆرا کە ئەمساڵ بڕوانەمەیان تەواوکردوە و وتارێکی پێشکەش بە خوێندکاران کرد و ئاماژەی کرد بە و ڕێکەوتنە زانستییەی نێوان زانکۆی چەرموو و زانکۆی کوردستان لە سنە، هەروەها بە شداربوو لەو سیمینارەی سازدرابوو بۆ ئاشنا کردنی خوێندکارانی خوێندنی باڵا بە سیستەم و مەرجەکانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆی کوردستان-سنە، پاشان لەگەڵ بەڕێزان ( پرۆفیسۆر د.حسن بێورانی ، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ) و لێپرسراوانی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەڕێز د.عبدالله حسنزادە و جێگرەکەی ( د.قوباد) و ( کاک ئاینی) وەڵامی نیگەرانیەکانی خوێندکارانیان دایەوە و ەجەختی لێیان کرد کە هاوکاری تەواوی خوێندکاران بکە ن و ئاسانکاریان بۆ بکەن ئەوانیش بەوپەری دڵسۆزیانەوە بەڵێنی هەموو ئاسانکارییەکیان دا و ئە و هەواڵەشیان راگەیاند کە بتوانن یەکێک لە خوێندکارانی دکتۆرا ئەگەر نمرەی لە ٨٥٪ زیاتر بێت بیکەن بە سکولارشیپ و نرخی خوێندنیشان بە ڕێژەی ٥٠٪ کەمبکەنەوە بۆ ئەوانەی لەسەر ئەرکی خۆیان دەخوێنن و ئەم هەواڵە دڵی هەمووانی خۆشکرد.