Directorate of Media
Post date: Feb 19, 2020 8:55:9 PM
ئەمڕۆ ڕێکەوتی (١٩-٢-٢٠٢٠) خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشەکانی (ئینگلیزی و کیمیای دەرمانسازی) بە دوو گروپ لە میانەی وانەی (جینۆساید) کە بەڕێز (پ.ی.د. هونەر أمین) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی دەیڵێتەوە, لە لایەن سەنتەری جینۆسایدی زانکۆمان و بە سەرپەرشتی بەڕێز (م. هەژار هۆشیار مەهدی) سەردانی مۆنۆمێنتی ئەنفالیان کرد لە چەمچەماڵ, بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کارەساتەکەو ئاشنابوون بە بەش و یەکەکانی مۆنۆمێنتەکە, لێرەوە جێی خۆیەتی دەسخۆشی لە سەرجەم ستافی مۆنۆمێنتی ئەنفال بکەین بۆ هاوکاری و هەماهەنگیەکانیان لەگەڵ زانکۆی چەرموو.