سێیەمین کۆنفرانسی زانستی بۆ ماتماتیک و کۆمپیوتەر بەکۆتاهات

Post date: Jul 20, 2018 10:13:10 PM

ڕۆژی 19/7/2018 کاتژمێر 9 سەرلەبەیانی سێیەمین کۆنفرانسی زانستی تایبەت بە ماتماتیک و کۆمپیوتەر (ICNS 2018-MC) دەستی بە کارەکانی کرد، کە بە هاوبەشی زانکۆکانی (چەرموو ، جیهان-سلێمانی ، کوردستان-سنە) رێکخرابوو، سەرەتایی کۆنفرانسەکە بە ووتەی بەڕێز (د. علی وهاب) سەرۆک و ڕێکخەری کۆنفرانسەکە دەستی پێکرد، دواتر هەریەک لە سەرۆک و نوێنەری زانکۆکانی ڕێکخەری کۆنفرانسەکە ووتەیان پێشکەش کرد، پاشان کارە زانستییەکانی کۆنفرانسەکە بە پێشکەش کردنی دوو بابەتی تایبەت بە بوارەکانی ماتماتیک و کۆمپیوتەر لەلایەن بەڕێزان (پ.د میهرداد لاکستانی) و (پ.ی.د هادی وەیسی) ەوە پێشکەش کران، دواتر چەندین توێژینەوەی زانستی و نوێ ی تایبەت بە زانستەکانی ماتماتیک و کۆمپیوتەر لە دوو بەشی جیای کۆنفرانسەکە لەلایەن بەشداربوانەوە پێشکەش کران، لە کۆتایشدا خەڵاتی باشترین تویژینەوە و بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر ئامادەبوواندا کۆنفرانسەکەدا دابەشکردا.