سیمینارێک بە ناونیشانی (سەلامەتی کار بۆ تەندروستیەکی باشتر) ئەنجام دەدرێت

Post date: Mar 03, 2019 8:25:54 PM

رۆژی چوارشەممە بەرواری (6/3/2019) بەڕێوەبەرێتی تەندروستی سەلامەتی بە هەماهەنگی ڕێکخراوی (ئارچ) بۆ گەشەپێدانی ئەندازیاری هەڵدەسێت بە ڕێکخستنی سیمینارێک بە ناونیشانی (سەلامەتی کار بۆ تەندروستیەکی باشتر) بە ستانداردی (IOSH) بەریتانی، لە هۆڵی کۆنفرانسی سەرۆکایەتی زانکۆ، داوا لە فەرمانبەرانی بەڕێزی بەڕێوەبەرێتییەکانی (هونەری، ئەندازەو پرۆژەکان، تەندروستی و سەلامەتی) و لیژنەکانی تەندروستی و سەلامەتی کۆلێژەکان و سەرجەم موعیدەکان و خوێندکاران بە گشتی و خوێندکارانی بەشی نەوت و گاز بە تایبەتی دەکەین ئامادەی سیمینارەکە بن بۆ سودو زنیاری وەرگرتن  لەسەر کارو پیشەکانیان.