سیستمی بۆلۆنیا لە زانکۆی چەرموو بە فەرمی لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە چەسپێنرا

Post date: Jan 08, 2019 10:53:58 AM

سیستمی خوێندن لە زانکۆی چەرموو بە نوسراوی فەرمی ژمارە (7) لە رێکەوتی (7/1/2019) لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە پەسەند کرا هاوشێوەی ئەو وڵاتانەی کە پرۆسەی بۆڵۆنیا پەیڕەو دەکەن کە لە (50) ووڵاتی ئەوروپاو جیهان پەیڕەو دەکرێت .

پەیامی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بەم بۆنەیەوە

 بەم بۆنەیەوە دەسخۆشی لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران دەکەین, وە زانکۆی چەرموو پێشەنگی جێبەجێکاری ئەم ریفۆرمەیە لە کوردستان بە پاڵپشتی تەواوی جەنابی (د. یوسف گۆران) وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی, وە بەم شێوەیە زانکۆی چەرموو رێبەری ئەکادیمی ئەم پرۆسەیەی ئامادەکردووە و پێشکەشی وەزارەتی خوێندنی باڵا/ بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری کراوە, وە دابەشکرا بەسەر هەموو زانکۆ حکومی و ناحکومیەکاندا لە میانەی وۆرکشۆپێک لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی (بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری) و زانکۆی چەرموو. 

گواستنەوەی ئەزموونی زانکۆی چەرموو بۆ زانکۆکانی تری کوردستان

زانکۆمان لە ئێستادا بەردەوامە لە سازدانی وۆرکشۆپ بۆ زانکۆکانی کوردستان سەرەتا (زانکۆی راپەڕین, زانکۆی گەرمیان, زانکۆی سەڵاحەددین, وە بەشێک لە زانکۆی سلێمانی) زانکۆمان لە خزمەتی هەموو زانکۆکاندایە بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئەم ریفۆرمە, چونکە ئەمە سەرەتای ریفۆرمی گەورەی خوێندنی باڵایە لە هەر سێ سایکڵی (بەکالۆریۆس, ماستەر, دکتۆرا) بۆ ئەوەی بتوانین بچینە نێتۆرکی خوێندنی باڵای جیهان و فریمی کۆردستان دابنەین بۆ خوێندنی باڵا هاوشێوەی فریمی ئەوروپی و مالیزی.