سه‌ردانى بەڕێز كاك قوباد تاڵەبانی جێگرى سه‌رۆكى حوكمه‌تى هه‌رێم بۆزانکۆی چەرموو به‌مه‌به‌ستى كردنه‌وەى چه‌ند پڕۆژەیەکی ستراتیژی لە زانکۆکەماندا
Post date: Dec 02, 2018 4:15:5 PM
رۆژى يه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتي ٢٠١٨⁄١٢⁄٢ بەڕێز قوباد تاڵەبانی و وەفدێکی یاوەریان كه پێكهاتبوون له‌به‌ڕێزان دكتۆر يوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاوتوێژينه‌وه‌ى زانستى وبەڕێزمەحمود حاجی ساڵح وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان سەردانی زانکۆی چەرموویان کرد. سەرەتا سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی چەرمووی کرد و لەلایەن ئەنجومەنی زانکۆ‌و قایمقامی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی چەمچەماڵەوە پێشوازیان لێ‌کرا، وه‌هه‌روه‌ها جێگری سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەنجوومەنی زانکۆی چەرموو کۆبۆیەوەو پشتیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ زانکۆکان و زانکۆی چەرموو ڕاگەیاند، وه‌له‌سه‌ردانه‌كه‌يدا چەند پڕۆژەیەکی گرنگی لەزانکۆکەماندا کردەوە.
يه‌كه‌م: ھەر لەناو سەرۆکایەتی زانکۆ پڕۆژەی (خەونی منداڵانی شەھیدان) ی کردەوە، کەئەم پڕۆژەیە بەھاوبەشی زانکۆی چەرموو و ڕێکخراوی (ھۆڕایزن) بەڕێوەدەچێت بۆ خزمەتکردن و بەدیھێنانی خەونی منداڵانی شەھیدانی دەستی تیرۆریستانی داعش، لەم پڕۆژەیەدا لەلایەن خوێندکارانی بەشی (فاوەندەیشنەوە) بە مەیدانی سەردانی ماڵە شەھیدەکان دەکرێت و گوێ لەخەونی منداڵەکان دەگیرێت و دواتر فۆڕمی پڕکردنەوەی خەونەکانیان بۆ پڕدەکرێتەوە ، دواتر لەلایەن پڕۆژەکەوە خەونەکانیان بۆ دابین دەکرێت.
دووه‌م: سەردانی کەمپی نوێی زانکۆی چەرمووی کرد‌و ڕێگاى نوێى كه‌مپى زانكۆى كرده‌وه...
سێيه‌م: سەنتەری توێژینەوەی جینۆسایدی کردەوە، وە هه‌رلەمەراسیمی کردنەوەی سەنتەرەکەدا ڕایگەیاند: ھیوادارم ئەم سەنتەرە بەشێوەیەکی زانستی و یاسایی لەڕێگەی توێژینەوەو چالاکیەکانیەوە بتوانێت بابەتی جینۆسایدی گەلەکەمان بە نێودەوڵەتی بکات و ببێتە سەنتەرێکی گرنگ لەناوچەکەدا.
چواره‌م: ده‌ستپێكردنه‌وه وته‌واوكردنى بيناى كۆلێجى زانكۆمان، كه‌ماوه‌يه‌كى زۆره به‌هۆى نه‌بوونى بوجه وشه‌ڕى داعشه‌وه ڕاگيرابوو...
شايه‌نى باسه هه‌رله‌سه‌ردانه‌كه‌دا به‌ڕێز دكتۆر ره‌زا حسن سه‌رۆكى زانكۆى سلێمانى و به‌ڕێز دكتۆر ئالان فريدون سەرۆکی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی سلێمانی ياوه‌رى به‌ڕێزيانبوون...