ساڵیادی دامەزراندنی زانکۆی چەرموو بەرز ڕاگیرا

Post date: Dec 12, 2016 9:32:49 AM

ئەمڕۆ بەرواری (12/12/2016) لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پرۆفیسۆر (د. صلاح رضا سعید) کۆبوونەوەیەک سازکرا کە تایبەت بوو بە بەرز ڕاگرتنی ساڵیادی دامەزراندنی زانکۆ، لەو کۆبوونەوەدا دەسخۆشی لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران کرا، لە ووتەیەکدا سەرۆکی زانکۆ ئاماژەی بەوەدا کە مایەی خۆشحاڵیە کە توانراوە لە ماوەیەکی کەمدا مێژوویەکی باش بۆ زانکۆکەمان تۆمار بکەین و لە ریزبەندی نیشتیمانی زانکۆکاندا پلەی هەشتەم مسۆگەر بکەین ئەویش جێگای دەسخۆشی ئەو کەسانەیە کە نەیانهێشتووە زانکۆکەمان تەنها بۆ یەک ڕۆژیش بایکۆت بکرێت کە ئەویش بە هیممەتی فەرمانبەرە بەڕێزەکان و مامۆستا دڵسۆزەکانی بووە، لە بەشێکی دیکەی ووتەکەیدا سەرۆکی زانکۆ پێرۆزبایی لە و مامۆستا بەڕێزانە کرد کە ناویان دەرچووە بۆ خوێندنی ماستەر و دوکتۆرا لە زانکۆی چەرموو.