سازکردنی سیمینارێک دەربارەی (زیادبوونی رێژەی نەخۆشیە دەروونیەکان لە ئێستادا) لە کۆتا رۆژی هەفتەی هۆشیاری نەخۆشیە دەروونیەکان

Post date: Oct 10, 2019 8:11:25 AM

ئەمڕۆ رێکەوتی (10/10/2019) رۆژی پێنجەمین و کۆتا رۆژی هەفتەی هۆشیاری نەخۆشیە دەروونیەکانە کە هۆبەی کۆمەڵایەتی لە بەڕێوەبەرێتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆمان پێی هەستاوە. لە درێژەی چالاکیەکانی ئەمڕۆدا بەڕێز (د. دانیاڵ سعدی حامد) سیمینارێکی پێشکەشکرد بە ناونیشانی (زیادبوونی رێژەی نەخۆشیە دەروونیەکان لە ئێستادا) کە بەڕێزیان پسپۆڕی پزیشکی دەروونی و راهێنراوی چارەسەری دەروونی منداڵ و مێرمنداڵە لە زانکۆی (هامبۆرگ) و مامۆستای کۆلێژی پزیشکیە لە زانکۆی سلێمانی, بە ئامادەبوونی بەڕێز (د.هەردی علی شریف) راگری کۆلێژی پەروەدەو زمان و مامۆستایان و خوێندکاران لە هۆڵی کتێبخانەی کەمپی بناری بانی مەقانی زانکۆ. دواتر ئامادەبووان بە پرسیارو سەرنجەکانیان بابەتەکەیان تاوتوێ کردو لە کۆتاییدا سوپاسنامە بەخشرایە پێشکەشکای سیمینارو راهێنانی ئارامبوونەوە بە ئامادەبووان کرا, بەمەیش کۆتایی بە چالاکیەکان هێنرا.