سازکردنی سیمینارێک بە ناونیشانی (راستکردنەوەی بیروباوەڕە هەڵەکان سەبارەت بە نەخۆشیە دەروونیەکان) لە رۆژی سێیەمی هەفتەی هۆشیاری نەخۆشیە دەروونیەکان

Post date: Oct 08, 2019 7:36:11 AM

ئەمڕۆ ڕێکەوتی (8/10/2019) سێیەمین رۆژی هەفتەی هۆشیاری نەخۆشیە دەروونیەکانە کە بەشی کۆمەڵایەتی لە بەڕێوەبەرێتی تەندروستی و سەلامەتی زنکۆی چەرموو پێی هەستاوە, کە هەموو ساڵێک لە یەکەمین هەفتەی مانگی (10) دا چالاکیەکان بە ئەنجام دەدرێت بۆ بەرەو پێشبردنی زانیاری خەڵک و هۆشیارکردنەوەیان دەربارەی نەخۆشیە دەروونیەکان و خستنەڕووی ڕێگەچارە بۆ بەدووربوون لەم نەخۆشیە دەروونیانە, چالاکی ئەمڕۆ بریتی بوو لە سیمینارێک بۆ بەڕێز (د. أفرام محمد حسن) بە ناونیشانی (راستکردنەوەی بیروباوەڕە هەڵەکان سەبارەت بە نەخۆشیە دەروونیەکان) کە بەڕێزیان خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە تەندروستی دەروونی و پسپۆڕی نەخۆشیە دەروونی و هۆشمەندیەکانە, بۆ ماوەی (یەک)کاژێر, بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. علی وهاب کریم) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ڕاگرە بەڕێزەکان و مامۆستایان و خوێندکاران لە هۆڵی کتێبخانەی کەمپی بناری بانی مەقانی زانکۆ, دواتر بە سەرنج و پرسیاری ئامادەبووان کۆتایی بە سیمینارەکە هات.