Directorate of Media
Post date: Oct 23, 2019 7:6:33 AM
رێکەوتی (٢٢/ ١٠/ ٢٠١٩) لە هۆڵی کۆنفرانسی سەرۆکایەتی زانکۆ بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆ و بەڕێز (د. هەردی علی شەریف) ڕاگری کۆلێژی پەروەردە و زمان، سیمیناڕێک بۆخوێندکارانی وەرگیراو لە زانکۆی چەرموو ڕێکخرا، سەرەتا مامۆستا (شۆخان محمد) بەخێرهاتنی خوێندکارانی کرد و دواتر بەڕێز (پ.د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆ لە وتەیەکدا پیرۆزبایی لە خوێندکاران کرد کە زانکۆی چەرموویان هەڵبژاردووە بۆ خوێندن و هەندێک رێنمایی پێدان، دواتر بەڕێز(د. ئومێد قادر أمین) ڕاگری سەنتەری چەرموو بۆ توێژینەوەو راهێنان و ڕاوێژکاری سیمینارێکی پێشکەشکرد دەربارەی گرنگی پرۆسەی بۆلۆنیا کە لە زانکۆمان پەیڕەو دەکرێت وە چۆنییەتی سیستمی فاوندەیشن و دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی خوێندکاران کە خوێندن بە زمانی ئینگلیزیە لە زانکۆی چەرموو. لە کۆتاییدا خوێندکاران پرسیارو سەرنجەکانیان خستەڕوو وەڵامی پێویستیان وەرگرت لە لایەن زانکۆوە.