سازکردنی سیمینارێک بۆ بەڕێز (د. بەختیار کمال تاڵەبانی) لە زانکۆی چەرموو

Post date: Oct 14, 2018 9:32:16 AM

ئەمڕۆ بەرواری (14/10/2018) زانکۆی چەرموو بە هەماهەنگی گروپێکی گەنجانی خۆبەخش لە خولی نمونەیی زانست سیمینارێکی سازکرد بۆ خوێندکارانی دەرچووی پۆلی ( 12) ی ئامادەیی بۆ بەڕێز (د. بەختیار کمال تاڵەبانی) لە هۆڵی کۆنفرانسی سەرۆکایەتی زانکۆ. ئامانج لە سیمینارەکە بۆ بەرچاوڕوونی و ڕۆشنبیری و خۆ پێگەیاندنی خوێندکاران بوو لە قۆناغی زانکۆدا، نەک تەنها لە بوارو پسپۆڕی خوێندکارەکەدا بەڵکو لە بوارە جۆراوجۆرەکانی تریشدا کە پێوەرن بۆ سەرکەوتنی تاک لە کۆمەڵگەدا.