سازکردنی دیدارێک لەگەڵ سەرۆکی زانکۆ دەربارەی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن

Post date: Jan 02, 2017 10:29:11 AM

شەوی سێ شەممە (27/12/2016) کەناڵی (کوردستان24) دیدارێکی سازکرد لەگەڵ بەڕێز پرۆفیسۆر (د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆی چەرموو سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە زانکۆی چەرموو لە چەمچەماڵ، سەرۆکی زانکۆ ئاماژەی بەوە کرد کە لە دوای پشووی سەری ساڵەوە بە فەرمی دەرگای هۆڵەکانی خوێندن بەڕووی خوێندکاراندا دەکرێتەوە بۆ ئەم مەبەستەیش داوا لە مامۆستایان کراوە کە بێنەوە بۆ دەوام و بۆ ئەوەی پرۆسەی خوێندنی هیچ بەشیک و کۆلێژێک دوانەکەوێت سەربار لەگەڵ ئەوەی ئەم بارودۆخە قەیراناوییە کاریگەری تەواوی لەسەر هەموو لایەک دروستکردووە.

لینکی بەرنامەی باسی ڕۆژ لە کوردستان 24