سازکردنی خولی هاوینەی زمانی فارسی لە زانکۆی کوردستان لە سنە

Post date: Jul 23, 2017 8:16:11 AM

زانکۆی کوردستان لە سنە خولی هاوینەی زمانی فارسی بەڕێوە دەبات بۆ ماوەی یەک مانگ واتە لە بەرواری (5/8/2017) تا (5/9/2017)، بەشی ناوخۆیی  لەگەڵ خواردن دابینکراوە هەر لە ناو کەمپی زانکۆ بۆ ئەو خوازیارانەی کە لە دەرەوەی سنەوە بەشداری دەکەن، پلانی خولەکە پێکدێت لە سازکردنی چەند گەشت و سەیرانێک بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی سنەو کرماشان و هەمەدان و زنجان لەگەڵ چوون بۆ سینەما و مەلەوانگە وشانۆ، شیاوی باسە تێچووی خولەکە تەنها (550000) پێنج سەد و پەنجا هەزار دیناری عێراقیە. بۆ ناو تۆمار کردن سەردانی وێبسایتی زانکۆی سنە بکەن بەم ناونیشانە  www.UOK.ac.ir یاخود ئەم ئیمەیڵە jamil.enayat@gmail.com